من مادر زانیار مرادی هستم. از پشتیبانی و حمایت شما از زندانیان سیاسی و خانواده های آنان تشکرمیکنم.
پسر من از طرف حاکمان بر ایران به اعدام محکوم شده است. مجازات اعدام در شرایطی علیه زانیار و دوستش لقمان ابلاغ شد که زانیار هنوز سنش به ۱۸ سال نرسیده بود. برخلاف اتهاماتی که علیه آنها اعلام کردند٬ زانیار هیچوقت ارتباطی با اسلحه و کار با اسلحه نداشته است. علیرغم اینکه این اتفاق که زانیار به اتهام ارتکاب به آن دستگیر شده و بعدا حکم اعدام با همان اتهام علیه او صادر داده شده است٬ برای اغلب مردم و حتی بخشی از مسئولین حکومتی و وابستگان خانواده مقتولین ٬ نیز روشن است که این حکم و این پرونده واقعی نیست. کسانیکه از این حکم حمایت میکنند٬ نیز میدانند که مسئولین قضایی حاضر نشده اند بطور جدی این پرونده و احکام منتج از آنرا بازبینی کنند.
زانیار و لقمان بطور وحشیانه ای شکنجه شده اند و تهدید به اعمال غیر انسانی شده اند. آنها در زیر شکنجه و تهدید ناچار شده اند تن به امضا گفته های بازجویان بدهند. آنها زیر شکنجه به جرایمی اعتراف کرده اند که هرگز انجام نداده بودند. بعدا زانیار و لقمان در چند نامه که از زندان به بیرون ارسال شده است تاکید کرده اند که در زیر شکنجه ناچار به اعتراف شده اند. اعتراف به جرایمی که هیچ ربطی به آن نداشته اند. هم بندی های آنها هم در نامه ای تاکید کرده اند که زانیار و لقمان به اعمالی متهم شده اند که ساختگی و غیر واقعی است و در نهایت بی عدالتی مجازات اعدام بر علیه آنها صادر شده است.
این آشکار است که زانیار بدلیل فعالیتهای سیاسی افراد خانواده اش دستگیر و مجازات میشود نه بدلیل اتهامی که براساس یک سناریوی ساختگی برایش درست کرده اند.
در اینجا به مناسبت روز جهانی علیه اعدام ٬ خواهان ممنوعیت مجازات اعدام در همه جا و آزادی همه زندانیان سیاسی و مدنی هستم. از نهادهای بین المللی مدافع حقوق بشر و جامعه مدنی و جریانات سیاسی کردستان میخواهم علیه حاکمان ایران و دستگاه قضایی آن اعمال فشار کنند. تا حداقل بشیوه عادلانه و بر اساس قوانین شناخته شده بین المللی حقوق انسانی و قوانینی که در دفاع از حقوق زندانیان سیاسی نوشته شده٬ با زندانیان رفتار کنند. بی شک من بعنوان یک مادر که فرزندم به ناحق متهم به اعمال نکرده ای شده و حکم اعدام علیه او صادر شده است٬ از مردم کشورم و فعالین جریانات و تشکلهای مختلف میخواهم همصدا و متحدانه علیه مجازات اعدام و بی احترامی ای که حاکمان علیه زندانیان انجام میدهند به میدان بیایند و از زندانیان سیاسی و خانواده های آنان حمایت کنند. به امید آزادی همه زندانیان سیاسی و لغو مجازات اعدام
آمینه قادری مادر زندانی سیاسی محکوم به اعدام (زانیار مرادی)
۶ ژانویه ۲۰۱۳ بازتکثیر از کمیته بین المللی علیه اعدام
International Committee against Execution
International Committee against Stoning
minnaahadi@gmail.com
Tel: 0049 (0) 1775692413
http://notonemoreexecution.org
http://stopstonningnow.com/wpress/
من دایکی زانیار مورادیم،سوپاس بو پشتیوانیەکەتان و بۆ داکۆکیکردن لەزیندانیانی سیاسی و کەسو کارەکانیان.
کوڕەکەم لە لایەن دەسەڵاتدارانی حکومەتی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، سەپاندنی سزای
لەسێدارەدان بەسەر زانیار و لوقمانی هاوڕێدا، کە پێکەوە دەستگیرکراون لە کاتێکدایە زانیار هێشتا تەمەنی نەگەیشتبوە ۱۸ ساڵ و بە پێچەوانەی ئەو تۆمەتەی، کە خراوەتە پاڵی، هەرگیز پەیوەندی بەچەک و بەکارهێنانی چەکەوە نەبوە.
سەرباری ئەوەی ئەو روداوە، کە زانیاری لەسەر دەستگیرکراوەو دواتریش سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاندوە، بۆ زۆربەی خەڵک و تەنانەت بەشێک لەبەرپرسان و ئەو کەسو بنەماڵانە کە بەهۆی ئەو رووداوە لە پشت دۆسیەکەوەن روونبوەتەوە، تا ئێستا دەسەڵاتدارانو بەرپرسانی دەزگای دادوەری ئامادە نەبوون بە شێوەیەکی جدی بە دۆسیەی تۆمەتبارکردنی زانیار و لوقماندا بچنەوە.
زانیار و لوقمان بە توندترین شێواز ئەشکەنجە کراونو چەندین هەڕەشەی دژە مرۆییان لە لایەن ئەشکەنجەگەرانەوە لێکراوەو بە زۆر ناچارکراون دان بەو تاوانەدا بنێن، کە هەرگیز ئەنجامیان نەداوە.
دواتریش زانیار و لوقمان لە چەند نامەیەکدا، کە لەزیندانەوە ناردویانەتە دەرەوە جەختیان لەوە کردوەتەوە لە ژێر ئەشکەنجەدا ناچار کراون دان بەو کارەدا بنێن، کە هیچ پەیوەندیەکیان پێوەی نییە. هاو زیندانیەکانیشیان لە نامەیەکدا جەختیان لەوە کردوەتەوە کە زانیار و لوقمان لە کارێکەوە گلێنراون، کە لەو پەڕی نادادپەروەریدا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.
ئەوەش روونە، زانیار لە سەر تێکۆشانی بنەماڵەکەی سزا دراوە نەک ئەو تۆمەتە دەستکردەی کە لە سیناریۆکەدا دروستکراوەو خراوەتە پاڵی.
لێرەدا بە بۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدان، داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانو ئازادکردنی تێکڕای زیندانیانی سیاسیو مەدەنی دەکەم.
داواش لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی بواری مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنیو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دەکەم گوشارەکانیان لەسەر دەسەڵاتی ئێرانو دەزگای دادوەری ئەو وڵاتە چڕ بکەنەوە تاوەکو بە لانیکەمەوە بەشێوەیەکی دادپەروەرانەو بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتیەکانی مافەکانی مرۆڤ و ئەو یاسایانە کە خۆیان لەبارەی زیندانیو مافی زیندانیانەوە نوسیانە، هەڵسوکەوت لەگەڵ زیندانیەکاندا بکەن.
گومانیش لەوەدا نییە، من وەک دایکێک کە کوڕەکەم بە ناهەق تۆمەتبارکراوەو سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە داوا لە خەڵکی وڵاتەکەمو تێکۆشەرانو لایەنەکانو رێکخراوەکان دەکەم هاو دەنگ بن بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانو ئەو بێڕێزی و سوکایەتییە کە دەسەڵاتداران بەرامبەر زیندانیان ئەنجامی دەدەن ئیدانە بکەنو پشت و پەنای زیندانیانی سیاسیو کەسو کارەکانیان بن.
بە هیوای ئازادی تێکڕای زیندانیانی سیاسی و هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان……
امینه قادرى دایکى زیندانى سیاسی محکوم به اعدام( زانیار مرادی)
بازتکثیر از کمیته بین المللی علیه اعدام
International Committee against Execution
International Committee against Stoning
minnaahadi@gmail.com
Tel: 0049 (0) 1775692413
http://notonemoreexecution.org
http://stopstonningnow.com/wpress/